رژێمی داگیرکەر کەمپی بورەیجی بۆردومان کرد: ١٠ شەهید
لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی بورەیج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ١٠ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بە تۆپهاوێژ بۆ سەر ناوچەکە ٣ مەدەنی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و ٢٠ مەدەنیش بریندار بوون.
تەرمی شەهیدەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی عەودە و ئەقسا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستین، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر لانیکەم ٥٧ کەس شەهید بوونەتە کە ١٤یان چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییەکانی مرۆیی بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.