٩٢ شەهید لە غەززە: رژێمی سەهیۆنی ئەو کەسانەی چاوەڕوانی یارمەتین کۆمەڵکوژ دەکات
شەڕی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوامە. لە ٩٥هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا، لانیکەم ٩٢ فەلەستینی لەوان ئەوانەی چاوەڕێی یارمەتیدان شەهید بوون.
لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە، لاپەڕەیەکی تاریکی نوێ کرایەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ٩٢ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
٢٣ لەو شەهیدانە لە کاتی چاوەڕوانی یارمەتیدان بە گولڵەی داگیرکەران کوژراون.
هێرشەکان بە تایبەتی لەسەر بنکە فریاگوزاریەکان لە دەوروبەری ڕێڕەوی نەتزەریم و لە ناوچەکانی غەززە، دەیر بەلاح و جیبالیا چڕبووەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە غەززە، بەهۆی تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕێی بارهەڵگری فریاگوزاری بوون لە نزیک ڕێڕەوی نەتزەریم، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. پێشتریش لە هەمان شوێن هێرشی هاوشێوە ئەنجامدرابوو.
لە نێو ئەو کەسانەی لە هێرشەکاندا کوژراون ئافرەت و منداڵیش هەبوون و شایەتحاڵانیش باسیان لەوە کردووە کە نەتوانراوە تەرمەکان لە زەوی دەربهێنرێن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و بەهۆی ترسی ئەوەی داگیرکەران جارێکی دیکە ناوچەکە بکەنە ئامانج، ئەمبولانسەکانیش دواکەوتوون.
لە هێرشێکی فڕۆکەوانیدا کە شەوانە بۆ سەر ماڵێک لە ڕۆژئاوای دەیر بەلاح ئەنجام درا، ٨ کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل برینداربوون، هەندێکیان بە سەختی برینداربوون.
لە ڕۆژهەڵاتی جیبالیا، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان شەڕڤانانی کەتائیبی قەسام و داگیرکەرانی سەهیۆنی روویدا. شەڕڤانانی قەسام سێ تانکی مێرکاوایان تێکشکاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.