پەرلەمانی ئێران هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راگرت
ڕەشنووسی راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن پەرلەمانی ئێران پەسەند کرا.
پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی کراوە دەنگی لە سەر ڕەشنووسی راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دایەوە. ڕەشنووسەکە بە ٢٢١ دەنگی بەڵێ پەسەند کرا.
ئیبراهیم رەزائی وتەبێژی ئەنجومەنی سیاسەتی ئەمنی و دەرەوەی پەرلەمانی ئێران راگەیاند کە ڕەشنووسەکە بە چەند گۆڕانکاریێک لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ٢٤ی حوزەیران لە لایەن پەرلەمان پەسەند کرا.
سەید مەحمود نەبەویان یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنەکە باسی لەوە کرد کە ئێران بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە رێککەوتنی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکەکانی ناوۆکی و تەواوی دونیایان راگەیاندووە کە تەواوی چالاکییەکانی ناوۆکییان بە شێوەی ئاشیانەیە.
بە پێی ڕەشنووسە هەموو جۆرە چالاکیێکی ئاژانسەکە وەک چاودێری و دانانی کامێراکان لە خاکەکانی ئێران بۆ کۆنترۆلکردنی چالاکییەکانی ناوۆکی قەدەغە دەکرێت.
نەبەویان جەختی لەوە کرد کە زانیارییەکانی کە پێشتر بە ئاژانسەکە دەدران راستەخۆ رادەستی رژێمی داگیرکەر دەکران و بەم شێوەیە ئیتر پێدانی زانیاری بە ئاژانسەکە قەدەغە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.