ئێران: ئەمریکا دەبێت قەرەبووی زیانەکانی بکاتەوە
تاران داوای کردووە کە ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتووە.
سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەمریکا ناچارە قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئێران کەوتووە."
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیبزادە وتی، "واشنتۆن دەبێت قەرەبووی تاران بکاتەوە بۆ ئەو زیانانەی کە بە دامەزراوەکانی ئێران کەوتووە. ئێران لەو بارەوە گلەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.