پەیامی جەماعەتی حزب الله بۆ شەهادەتی بەرپرسانی حکومەتی یەمەن
جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە هۆی شەهادەتی وەزیرانی حکومەتی یەمەن لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پەیامێکی بڵاو کردەوە.
جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی ئەحمەد رەهەوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەمەن و چەند وەزیرێک لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامی جەماعەتی حزب الله:
"بسم الله الرحمن الرحیم
إنا لله و إنا إلیه راجعون
'جگە لەوانەیان کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە و یادی خودایان زۆر کردووە، پشتیوانییان کردووە لەو ئیماندارانەی کە ستەمیان لێ کراوە، سەرئەنجامی ئەوانەی ستەمیان کردووە دەزانن کە بە چۆ تێکشکاوییەک دەگەڕێنەوە بۆ لای خودا و چۆن ژێرەوژوور دەبن و تیا دەچن.'
پیرۆزبایی شەهادەتی ئەحمەد غالب رەوهەوی و هاوڕێکانی دەکەین کە لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیلی سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن شەهید بوون و داوای چارەسەری بەخێر بۆ بریندارەکان دەکەین. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی بزووتنەوەی انصارالله و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکەین. هیوادارین پەروەردگارمان شەهیدەکان لە بەهشتی فیردەوس نیشتەجێ بکات و پلەیان بەرز بکاتەوە.
کردەوەی خوشک و برا مسوڵمانەکانمان کە لە یەکەم ڕۆژی تۆفانی ئەقساوە چالاکانە پاڵپشتی بەرگری لە غەززە و قودس و مزگەوتی ئەقسایان کردووە و بە مووشەکەکانیان ترسیان لە دڵی رژێمی چەوتی سەهیۆنی ئیسرائیلدا چاندووە، بەفیڕۆ ناچێت.
ان شاء اللە خوێنی پاکی هەر شەهیدێک کە لە پێناوی ئەقسادا ڕژاوە، دەبێتە هۆی ڕووخانی رژێمی خیانەتکاری سەهیۆنی و پارێزوانەکەی شەیتانی گەورە، ئەمریکا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، لە کۆریای باشوور بەهۆی داڕمانی تاوەرێکی بۆیلەر لە وێستگەیەکی کارەبا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا رووی دا و بەهۆیەوە ٥٤ کەس بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان و ڕاگەیاند کە لەگەڵ خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان دەوەستن.
موئەیەد شەعبان، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێکردن لە کەناری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای وەرزی چنینەوەی زەیتوون لە یەکەم هەفتەی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، کۆی گشتی ٣٤٠ هێرش لەلایەن سوپای داگیرکەر و نیشتەجێبووە جوولەکەکانەوە دژی فەلەستینییەکان تۆمار کراوە.