سەرۆکی حکوومەت: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەم
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ھێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە.
ھەروەھا داوا لە ھاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم، کەرەستەی بەرگریی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنی و پاڵپشتیمان بن لە گرتنەبەری ڕێکاری جدی بۆ ڕێگریکردن لەم ھێرشانەی دەکرێنە سەر گەلەکەمان و پێشکەوتنەکانمان.
ناکرێت ڕێگە بە تیرۆریستان، یان ھەر کەسێک کە لە پشت ھێرشەکانی ئەمشەوەوەیە بدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بکەنەوە، یان بە کەفالەت ئازاد بکرێن وەک ئەوەی لە ڕابردوودا ڕووی داوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٢ کەس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٦ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون و ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە سەرەتای هێرشە جینۆسایدییەکانەوە شەهید بوون گەیشتووەتە ٢٧٥ ڕۆژنامەنووس.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە یەمەن ژەمی گەرمی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش کرد کە قەیرانی مرۆیی لەوێ بەردەوامە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی جەختی کردەوە کە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بەهێزتر لە گولڵەکانی داگیرکەران دەمێنێتەوە و تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر هەرگیز توانای بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستییان نییە.