لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ڕۆژنامەنووس محەمەد سەوالیحی شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە ڕۆژنامەنووس محەمەد سەوالیحی شەهید بوو و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٥٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج. شەوی چوارشەممە لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە ڕۆژنامەنووس محەمەد سەوالیحی شەهید بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، هێرشەکە بۆ سەر ناوچەی کۆچی مەدەنییەکان بەرەو باشوور ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووس سەواحیلی بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دوای شەهادەتی سەواحیلی ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٢٥٠ کەس.
رژێمی داگیرکەر بۆ بێ دەنگکردنی غەززە و ڕێگریکردن لە گەشتنی دەنگی فەلەستینییەکان بە دونیا بە شێوەی ئەنقەسد ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج.
ڕێکخراوەکانی میدیایی غەززە بانگێشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی میدیایی و مافی مرۆڤ دەکەن کە لە دژی رژێمی داگیرکەر دەستبەکار بن کە بە شێوەی ئەنقەسد ئەندامانی میدیایی دەکەنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە نیشان دا.
سەرچاوە مەیدانییەکان هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن.