حەماس: هەوڵی تیرۆرکردن لە دەوحە بە ئاگاداری ئەمریکا ئەنجام دراوە

غازی حەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر تیمی دانوستانکار لە دەوحە بە ئاگاداری ئەمریکا ئەنجام دراوە و واشنتۆن ئیدیعای خۆی بۆ نێوەندگیری بێلایەن لەدەستداوە.
غازی حەمەد، بەرپرسێکی باڵای حەماس، وردەکاریی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی تیمی دانوستانکار لە دەوحە بڵاو کردەوە.
حەمەد ڕایگەیاند کە لە کاتێکدا شاندەکە خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیاری پێشکەشکراوی ئەمریکا بوو، رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر و لە ماوەی خولەکێکدا ١٢ مووشەک لە ناوچەی کۆبوونەوەکە هەڵدرا.
حەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند، دوای هێرشەکە بە خێرایی شاندەکە لە ناوچەکە چۆڵکرا، بەڵام سەربازێکی قەتەری و پێنج فەلەستینی لەو ڕووداوەدا شەهیدبوون.
حەمەد وتی، "مەحاڵە ئەمریکا بێ ئاگا بێت لەم هێرشە، ئیدارەی ترامپ تەنانەت لە دەوحەش چاوی لە خوێن ڕشتنی رژێمی سەهیۆنی کوێر کرد."
ئەو بەرپرسەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن ڕۆڵێکی جێی متمانە لە پرۆسەی دانوستانەکاندا ناگێڕێت و وتی، "ئەمریکا چەک بۆ داگیرکەران دابین دەکات و پاڵپشتی لە لەناوبردنی غەززە دەکات. هەڕەشەکانی ترامپ سەبارەت بە ئەسیرەکان ئێمە نابەستێتەوە، لەڕاستیدا هێرشەکانیان ژیانی ئەسیرەکانیش دەخاتە مەترسییەوە."
حەمەد هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەم هێرشە دەرس وەربگرن و وتی، "هێرشەکەی دەوحە دەریدەخات کە داگیرکەران دەتوانن نەک تەنها غەززە بەڵکو پایتەختەکانی وەک قاهیرە و ڕیاز و عەممان و بەغدا بکەنە ئامانج. ئەمە ئێستا بابەتی ئاسایش و شەرەفە بۆ هەموو ئوممەت."
حەمەد ڕاستەوخۆ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە "واشنتۆن ڕۆڵی نێوەندگیریی خۆی لەدەستداوە و بە ئاشکرا خۆی لەگەڵ رژێمی سەهیۆنیدا هاوتەریب دەکات. ترامپ هەمیشە لە لایەنی هەڵەدا وەستاوە. لەبری ئەوەی پاڵ بە ئیسرائیلەوە بنێت بۆ وەرگرتنەوەی دیلەکانی بە ڕێگەی دروست، هانی ئەوانی دا بەردەوام بن لە شەڕ."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە نیشان دا.
سەرچاوە مەیدانییەکان هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن.