ئەلمەجد: بەرخۆدان دەستی بە لەسێدارەدانی سیخوڕەکان دەکات

هێزی ئاسایشی غەززە ئەلمەجد ڕایگەیاند کە بەرخۆدان دەستی بە لەسێدارەدانی سیخوڕەکان دەکات کە هاوکاری رژێمی داگیرکەر دەکەن.
ئەلمەجد جەختی لەوە کرد کە بەرخۆدان لە غەززە بە پێداگری بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی لە دژی سیخوڕەکانی کە لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هاوکاری دەکەن.
ئەلمەجد لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی باسی لەوە کرد کە لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا ژمارەیەکی زۆر سیخوڕ لەسێدارەدەدات.
لە ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە ئامانج لەم هەنگاوە "تێکشکاندنی هێزی دوژمن لە ناوچەکە" دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری بە سیخوڕەکان درا، "خۆت ڕادەست بکە، لە ناو ئەمنیەتدا بە. بەخێرایی کۆتایی بە پەیوەندی بهێنە، ئەمنیەتێک مسوگەڕ دەکرێت."
چەند ڕۆژ پێشتر بەرخۆدان ٣ کەسی بەهۆی سیخوڕی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر لەسێدارە دابوو. هەروەها پێش لەم رووداوە بەرخۆدان ٦ کەسی دیکەی لەسێدارەدابوو.
سەرچاوەکان لە غەززە باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە تاوانبارانی پێشوو و تاوانبارانی هەڵهاتوو لە پێناو پارە، لە ترس، یان بۆ دەستکەوتی دیکە هاوکاری رژێمی سەهیۆنی دەکەن بۆ دروستکردنی نائارامی و دابینکردنی زانیاری هەواڵگری بە ئامانجگرتنی پێگەی خۆڕاگری و ئەسیرەکان. ئەم تاکانە هەڕەشەیەکی جددی هەم بۆ خەڵکی غەززە و هەم بۆ بەرخۆدان دروست دەکەن.
بەرپرسانی ئاسایشی ئەلمەجد جەختیان لەوە کردەوە کە ئۆپڕاسیۆنەکان بە ئامانجگرتنی ئەم سیخوڕانە کاریگەری بەرخۆدان لە مەیدان بەهێزتر دەکات و هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە پەکدەخات. ئەلمەجد ڕایگەیاند کە هەنگاوی یەکلاکەرەوە دەگیرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی گشتی و باڵادەستی بەرخۆدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە نیشان دا.
سەرچاوە مەیدانییەکان هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن.