جووڵەی سێزدەهەمین کەشتیی کەشتیگەلی مەغریبیی "الصمود" لە تونسەوە بەرەو غەززە

کەشتیگەلی مەغریبیی "الصمود" (خۆڕاگری)، ئێوارەی چوارشەممە، هەواڵی بەڕێکەوتنی سێزدەهەمین کەشتیی ئەم کاروانە دەریاییەی لە تونسەوە بەرەو کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بەپێی بەیاننامەی کاروانەکە، کەشتیی "فلۆریدا" کە بە ناوی "ئەنەس ئەلشەریف"یش ناسراوە، لە بەندەری "قەمەرت" لە باکووری پایتەختی تونسەوە بەڕێکەوتووە.
هاوکات لەگەڵ جووڵەی کەشتیی "فلۆریدا"، دەیان هاوڵاتیی تونسی لە دەوروبەری بەندەرەکە کۆبوونەوە و دروشمی وەک "غەززە هێمای سەربەرزییە"، "بە ملیۆنان شەهیدەوە بەرەو غەززە دەڕۆین"، "بە گیان و خوێن فیداتین ئەی فەلەستین" و "فەلەستین ئازاد بێت، سەهۆنیست بڕۆ دەرەوە"یان دەوتەوە.
کەشتیگەلی مەغریبیی "الصمود" بەشێکە لە کەشتیگەلی جیهانیی "الصمود" (سومود) کە نزیکەی ٥٠ کەشتی لەخۆدەگرێت؛ لەم ژمارەیە ٢٣ کەشتییان مەغریبین و ٢٢ کەشتیی دیکەش لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکای لاتین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پاکستان، هیندستان و مالیزیاوە پەیوەندییان بەم هەڵمەتەوە کردووە.
ئەم جووڵەیە، نیشانەیەکە لە هاوپشتیی جیهانیی ڕوو لە زیادبوون لەگەڵ خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە و هەوڵێکە بۆ شکاندنی ئەو بازنەی گەمارۆدانەی کە نزیکەی دوو دەیەیە ژیانی ملیۆنان فەلەستینیی خستووەتە ژێر گوشارێکی سەختەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە نیشان دا.
سەرچاوە مەیدانییەکان هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن.