سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی دەکات لە سەرۆکی ئەلفەتح

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی کرد لە مەحمود عەباس سەرۆکی بزووتنەوەی ئەلفەتحی فەلەستین و لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دایەوە.
لە کاتی کۆبوونەوەکە باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فەلەستین و پرسەکانی ناوچەیی کرا.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە جینۆساید لە غەززە لە دوای دەستپێکردنی هێرشی زەوینی بۆ سەر شاری غەززە گەشتووە قۆناغێکی نوێ و رژێمی داگیرکەر هەڕەشەیەکە بۆ تەواوی ناوچەکە نەک تەنها فەلەستین و هێرشەکەی قەتەر ئەمەی بە ئاشکرا نیشان دەدات.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو سەرۆک و سەرکردانەی بیروڕا کە ڕەخنە لە رژێمی داگیرکەر دەگرن لە زیادبووندایە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر رژێمی داگیرکەر.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەولەویەتی تورکیا گەیشتن بە ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە و کۆتایی هێنان بە کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکەدایە و رژێمی داگیرکەر لە هەموو دەرفەتێکدا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات کە ئاشتی تێکدەدات، هەروەها تورکیا دەنگی فەلەستین دەبێت لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەردۆغان وتی، "جیهانی ئیسلامی دەبێت یەکگرتووتر بێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئیسرائیل. دامەزراندنی یەکێتی سیاسی تەواو لە فەلەستین دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئەم هەوڵانە، و ئەوەی کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
باسم نەعیم یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕاگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بەوەی کە گوایە دانوستانەکان دووبارە دەستیان پێکردووە هەموو کەس فریو دەدات و ئامانجەکەی شارندەوەی تاوانەکان و پلانەکانییە.
حەماس ڕایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنە پاڵەوانانەکەی دەروازەی کەرامە، پەیامێکی ڕوونە بەوەی کە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە.
کەتائیبی عیزەدین قەسام، لقی سەربازی حەماس، هۆشدارییەکیان بۆ سوپای داگیرکەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، غەززە نابێتە ئامانجێکی ئاسان بۆ سوپاکەتان.