لە هێرشی داگیرکاریدا ٨ فەلەستینی شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون

لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غزە، ٨ فەلەستینی شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەستپێکرد. بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە کاتی هێرشەکان چادرەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی ئاوارە و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کۆبوونەوەی مەدەنییەکان کراونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەیەک کە خەڵکی سڤیل لە شەقامی عەزەییزە لە شاری دەیر ئەلبەلەح لە ناوەڕاستی غەززە کۆبوونەتەوە، کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە هێرشەکەدا لە نزیک چوارڕێیانی ئەبوسەرار لە کەمپی نوسەیرات کەسێک شەهید بوو و چوار فەلەستینی لە بۆردومانەکانی باکووری کەمپەکەدا شەهید بوون.
لە باشووریش لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس خێمەیەکی هاوڵاتیانی مەدەنی ئاوارە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو برا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. خێمەیەک لە نزیک مزگەوتی تەوحید لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە شاری غەززە کرا ئامانج و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون. بەهۆی بۆردومانی تۆپخانە لە نزیک چوارڕێیانی سوسی شەش کەس بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵن.
بەشێک لە باڵەخانە و دامەزراوەکانی ناوچەی موخابەرات لە باکووری ڕۆژئاوای کەرتی غەززە و گەڕەکی تەل ئەلهەوا لە باشوور بە هۆی فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی بارکراو بە تەقەمەنی وێران کران.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە تەندروستییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە دەڤەری شاکوش-ی سەر بە رەفەح تەقە لە خەڵکی سڤیل کە چاوەڕوانی یارمەتی بوون، خەڵکێکی زۆر بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە پێش نەخۆشخانەی تەبنینە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان لە وڵاتی یەمەن هاوکاری نەختینە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٧١ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٠ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.