کابول وڵامی ترامپ دەدات: بوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئیتر مومکین نییە

زاکر جەلالی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان و ڕاوێژکاری وەزیر ڕاگەیاند، "بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان ئیتر مومکین نییە."
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وڵامی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەدات کە وتبووی، "دەبێت بنکەی ئاسمانی باگرام دووبارە کۆنترۆل بکرێتەوە."
جەلالی لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی سپوتنیکی رووسی وتی، "خەڵکی ئەفغانستان هیچ کات بوونی سەربازەکانی بیانیی قبول نەکرد. لە ڕێککەوتنی دەوحەش بە ئاشکرا ڕەنگدانەوەی ئەمە هەبوو."
هەروەها وتی، "ئەفغانستان و ئەمریکا بە ڕێزگرتنی بەرامبەر و لە سەر بنەمای سوودەکانی هاوبەش دەتوانن بەردەوام بن لە پەیوەندی سیاسی و ئابووری. بۆ ئەمەش پێویستی بە بوونی بنکەکانی سەربازی ئەمریکا لە خاکەکانی ئەفغانستان نییە."
فصیح الدین فیترەت سەرۆکی سەرئەرکانی ئەفغانستان پێشتر ڕاگەیاندبوو کە بەرپرسانی ئەفغانستان لەگەڵ ئەمریکا یان هیچ وڵاتێکی دیکە دانوستان لەبارەی بنکەی ئاسمانی باگرام ناکات.
فیترەت جەختی لەوە کردبوو کە بوونی سەربازەکانی بیانی لە هیچ پارچەیەکی خاکی ئەفغانستان لە لایەن ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان قبول ناکرێت و لەبارەی بنکەی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا یان وڵاتێکی دیکە ڕێککەوتنێک نابێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە پێش نەخۆشخانەی تەبنینە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان لە وڵاتی یەمەن هاوکاری نەختینە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٧١ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٠ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.