ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٧١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٤٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٦ هەزار و ٧١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە پێش نەخۆشخانەی تەبنینە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان لە وڵاتی یەمەن هاوکاری نەختینە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش کرد.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٠ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.