واشنتۆن پۆست: کوشندەترین هێرش بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە یەمەن رووی دا

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەفتەی ڕابردوو لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی ٢٦ ئەیلوول سەر بە سوپای یەمەن، ٣١ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار کوژران. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەکاتی هێرشەکەدا ئامادەکاری بۆ ئەو ژمارە هەفتانەیە لە ئارادا بووە. لە نێو ئەو کەسانەی کوژراون، منداڵێک یاوەری ڕۆژنامەنووسێک بووە بۆ کارکردن.
وەزارەتی تەندرووستی یەمەن ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣١ کەس بریندار بوون. ئەم ژمارەیە تیشک دەخاتە سەر قەبارەی هێرشەکە و بە گوێرەی لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، دەیکاتە کوشندەترین هێرش بۆ سەر ئەندامانی ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."
وتەبێژی سوپای داگیرکەر ئیدیعای کرد کە هێرشەکە "ناوەندێکی میدیایی سەربازیی سەر بە انصارالله-ی کردۆتە ئامانج". بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتەڕوو کە هیچ چالاکیەکی سەربازی لە کۆمپلێکسەکەدا روو دەدات. شارەزایانی بواری مافی مرۆڤ جەختیان لەوە کردەوە کە "چالاکی پڕوپاگەندە ناتوانێت ڕێکخراوێکی میدیایی بکاتە ئامانجێکی سەربازی"، وەبیریان هێنایەوە کە ڕۆژنامەنووسان دەبێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە مەدەنی هەژمار بکرێن.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا زانیاریی لەخۆگرتبوو کە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە لانیکەم ٢٣٣ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لە هێرشەکانی داگیرکەران لە غەززە، لوبنان، ئێران و یەمەن گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.