انصارالله کەشتیێک کە کاڵای بۆ ڕژێمی داگیرکەر دەگواستەوە کردە ئامانج

هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕاگەیاند کە لە کەنداوی عەدەن کەشتیێک کە کاڵای بۆ رژێمی داگیرکەر دەگواستەوە بە مووشەکی کرۆز کرایە ئامانج. کەشتییەکە ئاگری گرتووە و کەمێک ماوە نوقم بێت.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنە دەریاییەکانی لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی سەربازی یەمەن، لە کەنداوی عەدەن کەشتیێک بەناوی مینێروا گریسیا بەهۆی پێشێل کردنی قەدەغەی گەشت بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بە مووشەکی کرۆز کراوە ئامانج. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا کەشتییەکە ئاگری گرتووە و کەمێک ماوە نوقم بێت.
بزووتنەوەی انصارالله جەختی لەوە کرد کە گەماڕۆی سەر رژێمی داگیرکەر لە دەریای سوور، دەریای عەرەبی، باب المندب و کەنداوی عەدەن بەردەوامە و تەواوی کەشتییەکانی کە قەدەغەکە پێشێل بکەن دەکرێنە ئامانج.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە ئۆپڕاسیۆنەکان لە دژی رژێمی داگیرکەر بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ١٤٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٧١٦ کەس.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیامنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە، هەواڵی زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکان لە شاری غەززە و کەمپەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٥٥ کەس کە ١٥١یان منداڵن.