حەماس پێداگرە لەوەی لە ئاڵوگۆڕی ئەسیردا مەروان بەرغوسی ئازاد بکرێت

بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی یەدیۆس ئەهرۆنۆت بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی فەلەستینی ئاماژەی پێکردووە، شاندێکی حەماس لە قاهیرە لەگەڵ ناوبژیوانانی میسر، قەتەر و ئەمریکا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕێککەوتنێک دەکەن کە بریتییە لە ئازادکردنی سەدان زیندانی فەلەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانیانی داگیرکەردا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئازادکردنی مەروان بەرغوسی کە زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە زیندانە داگیرکەرییەکاندایە، "یەکێکە لە مەرجە سەرەتاییەکانی دانوستانەکان."
هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە لیستەکەدا کەسایەتییە دیارەکانی وەک ئەحمەد سەعادەت ئەمینداری گشتی بەرەی جەماوەری ڕزگاری فەلەستین و عبدالله بەرغوسی فەرماندەی پێشووی کەتائیبی قەسام لە کەناری ڕۆژئاوا لەخۆدەگرێت.
هاوکات باس لەوە کرا کە میسر میوانداری شاندەکانی حەماس و رژێمی داگیرکەر دەکات بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە چوارچێوەی پلانی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.