جیهادی ئیسلامی لە ٣٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا: تێکۆشان تا بەدەستهێنانی مافەکانی نەتەوەکەمان بەردەوامە

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت، شانبەشانی هێز و لایەنەکانی دیکەی بەرخۆدان، درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە جیهادی ئیسلامی بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و دەستدرێژییەکانی دوژمن و هەرگیز ڕێگە نادات رژێمی داگیرکەر ئەوەی لە مەیدانی جەنگدا پێنەکراوە، لە ڕێگەی فێڵی سیاسییەوە بەدەستی بهێنێت.
هەروەها بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە هەوڵدایە هاوشان لەگەڵ هێزەکانی دیکەی بەرخۆدان بگاتە ڕێککەوتنێک کە ئەم خاڵانە لەخۆبگرێت:
"ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر گەلی فەلەستین.
کشانەوەی یەک جارەکیی هێزە داگیرکەرەکان لە کەرتی غەززە.
پەلەکردن لە گەیاندنی یارمەتی و کۆمەکی مرۆیی و شکاندنی گەمارۆ ستەمکارانەکە.
ئاڵوگۆڕێکی سەربەرزانەی دیلەکان.
و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە."
بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ دەرکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە، بەرهەمی خۆڕاگری و بەرەنگاریی گەل و هێزەکانی بەرخۆدانە. پێویستە ئەم دەستکەوتە لە ڕێگەی یەکڕیزیی نیشتمانیی فەلەستینییەوە پتەوتر بکرێت و پارێزگاریی لێ بکرێت، تا مافی بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی گەل بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی مسۆگەر بێت."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە ڕاشکاوی دژایەتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕیوە کە بیەوێت لە کەناری ڕۆژئاوا دووبەرەکی بنێتەوە، یان بەشێکی داببڕێت، یان بیکاتە چەند یەکەیەکی خێڵەکی و عەشیرەیی. جەختیشی لەسەر مافی گەل کردووەتەوە بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان بە هەموو شێوازەکان، بە خەباتی چەکداریشەوە، بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان.
بەیاننامەکە هەروەها جەختی لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ زێدی خۆیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە لە ئۆردوگاکاندا کردووەتەوە و هەر هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئاژانسی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا)ی ڕەت کردووەتەوە.
لە کۆتاییدا، جیهادی ئیسلامی ستایشی ئەو وڵات و لایەنانەی کردووە کە پشتیوانیی گەلی فەلەستینیان لە تێکۆشانەکەیاندا کردووە و لە بەرانبەر تاوانەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەردا هەڵوێستیان هەبووە؛ لەوانە گەل و هێزەکانی یەمەن، بەرخۆدانی ئیسلامی لە لوبنان، و قارەمانانی کەشتییەکانی ئازادی. هەروەها ڕێزی لە گیانی پاکی شەهیدان گرت، بەتایبەتی سەرکردە و فەرماندەکانی بەرخۆدان.
بزووتنەوەکە هۆشداریی دایە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و داوای لێکردن کە ئامادەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشەیان لێ دەکات، بەتایبەتی خەونەکەی نەتانیاهۆ بۆ دروستکردنی "ئیسرائیلی گەورە". جەختیشی کردەوە کە هێزەکانی بەرخۆدانی ناوچەکە، ڕیزی یەکەمی بەرگرین لە ئاسایشی ئوممەت و گەلانی عەرەبی و ئیسلامی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.