ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٧ هەزار و ١٩٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٩٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٨٩٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٤٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٧ هەزار و ١٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٩ هەزار و ٨٩٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەزاران فەلەستینی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ باکوری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەس.
سوپای پاکستان ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.