ئاگربەستی غەززە دەست پێدەکات: هەزاران فەلەستینی دەگەڕێنەوە باکوور

ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەزاران فەلەستینی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ باکوری غەززە.
ئاگربەست لە کەرتی غەززە کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە بە فەرمی لە نیوەڕۆ بە کاتی قودس جێبەجێ کراوە. ئەم هەنگاوە قۆناغی یەکەمی پلانێکە کە بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
سوپای داگیرکەر ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان بەپێی ڕێککەوتنەکە کێشراونەتە سەر هێڵی نوێی جێگیرکردن و ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانی فەرماندەیی باشوور بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ نەهێشتنی هەڕەشە نزیکەکان."
لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور داوای لە لایەنەکان کرد دڵنیابن لەوەی کە ئاڵوگۆڕی ئەسیران بە شێوەیەکی "سەلامەت و شکۆمەندانە" ئەنجام بدرێت و جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی دەستپێکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە سەرانسەری غەززە کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی غەززە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەو ناوچانە بڵاوەپێدەکرێن کە سوپای داگیرکەریان لێ کشاوەتەوە و هەوڵەکان بۆ پاراستنی نەزمی گشتی و ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی دەستیپێکردووە. وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتیان کردووە کە پارێزگاری لە موڵکی گشتی و تایبەت بکەن و هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بکەن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە هەروەها داوای دیسیپلین و هاودەنگی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئاگربەستەکە کرد. حکومەت ڕایگەیاند کە دامەزراوەکان کۆکراونەتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و شوێنی نیشتەجێبوون و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی وردە وردە ژیان لە غەززە ئاسایی بکرێتەوە.
ئەم پێشهاتە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی غەززە کە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل و هاوکاری مرۆیی لەخۆدەگرێت، کە دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەندرا، رووی دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەندەنوسیا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری چالاکانە لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەدوای ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
ژمارەی دانیشتوانی تایوان بۆ مانگی ٢١ گەشەی نەرێنی تۆمارکرد.
لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەزاران کەس لە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بوو بۆ ناوچەکانی باشوور گواسترابوونەوە، دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ ماڵەکانیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە ئەمڕۆوە لە هەموو ئەو ناوچانەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لێی کشانەوەتەوە، جێگیر دەبن بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، پاراستنیان و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و موڵکی گشتی و تایبەت ئەنجام بدەن.