لیژنەکانی بەرگریی فەلەستین: ڕێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی فەلەستینە

لیژنەکانی بەرگریی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە ئەو ڕێککەوتنەی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە بەدەست هاتووە بەرهەمی خۆڕاگریی ئەفسانەیی و قوربانیدانە گەورەکانی خەڵکی غەززەیە دوای دوو ساڵ شەڕ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کاردانەوەی یەکگرتوو و سەرسەختانەی گرووپەکانی بەرگری و خۆبەدەستەوەنەدان لە بەرانبەر هاوکێشەی کۆمەڵکوژی یان قبووڵکردنی مەرجەکانی دوژمن، هەموو پلانەکانی رژێمی سەهیۆنیی شکست پێ هێناوە.
بە وتەی لیژنەکانی بەرگری، سەرەڕای کارەسات و وێرانییە مرۆییەکان، دوژمن و پشتیوانەکانی لە دەرکردن و ئاوارەکردنی خەڵکی فەلەستیندا شکستیان خواردووە و گەلی فەلەستین همچنان بە خۆڕاگری و سەربەرزییەوە لەسەر خاکی خۆی وەستاوە.
لیژنەکانی بەرگری داوای بەردەوامیی فشارە سیاسی، عەرەبی، ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد لەسەر ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنی بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکە و کشانەوەی تەواوی سوپای داگیرکەر لە غەززە.
ئەم لیژنانە لە کۆتاییدا، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدە قارەمانەکان، چ هاووڵاتییانی مەدەنی و چ فەرماندە و تێکۆشەرانی بەرگری لە غەززە، کەناری ڕۆژئاوا و هەموو بەرەکانی پشتیوانی لە یەمەن، لوبنان، عێراق و ئێران کە پاکترین خوێن و بەنرخترین گیانیان لەپێناو گەلی فەلەستین و دۆزەکەیدا بەخشی، سڵاو و دروودیان بۆ دیلەکان و بریندارەکان نارد و جەختیان کردەوە کە قوربانیدانەکانیان هەمیشە لە ویژدان و دڵی گەلی فەلەستین و ئازادیخوازانی جیهاندا دەمێنێتەوە و سەرچاوەی شانازی و شکۆ و ئیلهامی بێ کۆتاییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەزاران فەلەستینی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ باکوری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەس.
سوپای پاکستان ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.