سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى تورکيا تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌کان ده‌که‌ن

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له ميانى سه‌ردانه فهرمييهکهيدا بۆ تورکيا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاکان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى تورکيا، کۆبووه‌وه.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى تورکيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى فراوانکردنى بواره‌کانى هاريکاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له پرسى ئاو له‌نێوان تورکيا و عێراقدا کرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى داکۆکیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و تورکيا کرده‌وه، به شێوه‌يه‌ک، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييهکانى هه‌ردوولا دابين بکات.
دۆخى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەزاران فەلەستینی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ باکوری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێ‌کرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەس.
سوپای پاکستان ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.