رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە کشانەوە لە غەززە کردووە

دوابەدوای قبوڵکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست لەلایەن کابینەی رژێمی داگیرکەر، ئەمڕۆ سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە دەستی بە کشانەوە کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی داگیرکەر دەستیان بە پرۆسەی کشانەوە لە بەشی باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردووە و بەشێک لە یەکە سەربازییەکانیش ئاراستەی هێڵی سنووری کراون.
ڕێککەوتنەکە پێشبینی کشانەوەی سوپای داگیرکەر بۆ هێڵە دیاریکراوەکان دەکات، دواتر ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی و ئاسانکاری بۆ تێپەڕاندنی یارمەتییە مرۆییەکان.
گرووپە خۆڕاگریەکان لە غەززە ڕایانگەیاند کە بە وردی چاودێری پرۆسەی کشانەوەی سوپا دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن کە ئایا ئاگربەستەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت یان نا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەزاران فەلەستینی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ باکوری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەس.
سوپای پاکستان ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.