رژێمی داگیرکەر ئەو خیانەتکارانەی فرۆشت کە هاوکاریان لەگەڵدا دەکرد

وتەبێژی پێشووی سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند کە میلیشیاکانی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە "ناتوانن بچنە ناو ئیسرائیل" و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە ناچار دەبن دەرئەنجامی بڕیارەکانیان هەڵبگرن.
وتەبێژی پێشووی سوپای داگیرکەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، میلیشیاکانی هاوکار لەگەڵ سوپا لە غەززە ناچنە ناو خاکە داگیرکراوەکان و "بەتەنها ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆیان دەبنەوە."
وتەبێژی پێشووی سوپای داگیرکەر وتی، "سوپاکەمان هیچ کەسێکی ناچار نەکردووە شەڕی حەماس بکات، ئەو کەسانە بە ئارەزووی خۆیان مامەڵەیان کردووە و ئێستا ناچار دەبن دەرئەنجامی بڕیارەکانیان هەڵبگرن."
شایەنی باسە پێشتریش ئەمریکییە داگیرکەرەکان، کاتێک لە ئەفغانستان هەڵاتن، ئەو خیانەتکارانەی کە هاوکارییان لەگەڵدا دەکرد، بە تەنیا جێهێشت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەندەنوسیا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری چالاکانە لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەدوای ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
ژمارەی دانیشتوانی تایوان بۆ مانگی ٢١ گەشەی نەرێنی تۆمارکرد.
لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەزاران کەس لە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بوو بۆ ناوچەکانی باشوور گواسترابوونەوە، دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ ماڵەکانیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە ئەمڕۆوە لە هەموو ئەو ناوچانەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لێی کشانەوەتەوە، جێگیر دەبن بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، پاراستنیان و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و موڵکی گشتی و تایبەت ئەنجام بدەن.