بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە فلیپین دەهەژێنێت: هۆشداری تسونامی دەرچوو

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە لە کەناراوەکانی دوورگەی مینداناو رووی دا. دەسەڵاتداران دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامییان بڵاوکردەوە. لە هەمان کاتدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە کەناراوەکانی پاپوای نیوگینیا رووی دا.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە لە کەناراوەکانی دوورگەی مینداناو کە دەکەوێتە باشووری فلیپین رووی دا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند، ناوەندی بومەلەرزەکە ٢٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی سانتیاگۆوە دوورە و بوومەلەرزەکەش لە قوڵایی نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر رووی داوە.
هەرچەندە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە هیچ زیانێکی گیانی و زیانێک نەکردووە، بەڵام پەیمانگای گڕکان و بومەلەرزەزانیی فلیپین دوای بوومەلەرزەکە هۆشداریی تسونامی بڵاو کردەوە. دەسەڵاتداران هۆشدارییان بە دانیشتوانی کەناراوەکان دا کە بەدوای شوێنێکی بەرزتردا بگەڕێن.
لە هەمان کاتدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە پاپوای نیوگینیای هەژاند. بەپێی داتاکانی USGS، بوومەلەرزەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی مانوس لە قوڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر رووی داوە.
فلیپین و پاپوای نیوگینیا، کە دەکەوێتە سەر ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن، کە یەکێکە لە ناوچە بومەلەرزە چالاکەکانی جیهان، زۆرجار بەهۆی بوومەلەرزەی بەهێزەوە دەلەرزن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەزاران فەلەستینی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ باکوری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەس.
سوپای پاکستان ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.