ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٧١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٧ هەزار و ٢١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٩ هەزار و ٩٦١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەندەنوسیا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری چالاکانە لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەدوای ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
ژمارەی دانیشتوانی تایوان بۆ مانگی ٢١ گەشەی نەرێنی تۆمارکرد.
لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەزاران کەس لە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بوو بۆ ناوچەکانی باشوور گواسترابوونەوە، دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ ماڵەکانیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە ئەمڕۆوە لە هەموو ئەو ناوچانەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لێی کشانەوەتەوە، جێگیر دەبن بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، پاراستنیان و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و موڵکی گشتی و تایبەت ئەنجام بدەن.