ئەندەنوسیا ئامادەیە پشتگیری لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە بکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەندەنوسیا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری چالاکانە لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەدوای ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "ئەندەنوسیا پێشوازی لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە غەززە و وەستاندنی هەمیشەیی شەڕ و پێکدادانەکان دەکات."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هیوادارین بەم زووانە دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە مرۆییەکان فراوانتر بکرێت و ئەندەنوسیا ئامادەبێت بۆ پشتیوانی چالاکانە لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە غەززە.
ئەندەنوسیا داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە دەست بەسەر ئەم زەبریە بگرێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە فەلەستین و دەستەبەرکردنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەروەری فەلەستین بەپێی بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس، جیبالیا و ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا گرتووە.
حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست تەرمی ٣ سەربازی داگیرکەری ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد. رژێمی سەهیۆنی هێشتا ئیدعای ئەوە دەکات کە تەرمی ١١ سەربازەکەی لە غەززە ماونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کەس شەهید بوون.