جەختکردنەوە لەسەر هاوپشتیی تەواوی یەمەن لەگەڵ گەلی فەلەستین

مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، لە وتارێکیدا بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٤ی ئۆکتۆبەر، جەختی لەسەر هاوپشتیی تەواوی وڵاتەکەی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و سووریا و هەموو ئەو گەلانە کردەوە کە کراونەتە ئامانجی دەستدرێژییەکانی رژێمی سەهیۆنی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەلمەشات ڕایگەیاند کە ئێران، حیزبوڵڵا، ئازادیخوازانی عێراق و هێزە ئازادیخوازەکانی دیکە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستیندا گێڕاوە.
ناوبراو هەروەها ستایشی ئەو وڵاتە ئازادانەی کرد کە لە بەرامبەر تاوانەکانی جینۆساید و گەمارۆدانی خەڵکی غەززەدا وەستاونەتەوە، هەروەها ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنیدا پچڕاندووە یان سزای توندیان بەسەردا سەپاندووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن جەختی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لە بەرامبەر تاوان و نائارامییەکانی رژێمی داگیرکەردا وەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە، ئەلمەشات ئاماژەی بە دۆخی شاری عەدەن (پایتەختی حکومەتە هەڵاتووەکە) کرد و وتی، "عەدەن لە سەرەتادا میوانداریی یەکەمین نووسینگەی بایکۆتکردنی دوژمنی سەهیۆنیی دەکرد و سەربازگەی ڕاهێنانی خۆبەخشە شەڕکەرەکانی دامەزراندبوو و لە سەرەتای دەستپێکی بەرخۆدانی فەلەستیندا، چەک و پشتیوانیی لۆجستیی دابین دەکرد."
لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو بە داخەوە هەواڵی بوونی ئەفسەرانی سوپای رژێمی سەهیۆنی و ڕێکخراوی سیخوڕیی موسادی لە شاری عەدەن ڕاگەیاند و وتی، "ئەم بابەتە زۆر بەئازار و جێی داخە کە قەڵای شۆڕشگێڕانی یەمەن ئێستا بووەتە شوێنێک بۆ پێشوازیکردن لە سەربازانی دوژمن."
ئەلمەشات ڕووی دەمی لە سعوودییەکان کرد و هۆشداریی دا و وتی، "ئەمریکا لە هەوڵی بەکارهێنانی هەستیارییەکانی ناوچەکەدایە بە قازانجی رژێمی داگیرکەری 'ئیسرائیل'، ئەگەر ژیریتان هەیە دەبێت ئاگاداری ئەم بابەتە بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تەقەی کردە سەر ئەو فەلەستینییانەی کە دوای ئاگربەست دەستیان بە گەڕان بۆ ماڵەکانیان کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکەی لەگەڕەکی شوجاعیە ٥ کەس شەهید بوون.
ئەمڕۆ بەیانی دەیان جولەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا هێرشی کردە سەر ماڵی ئەو ئەسیرانەی کە ئازادیان کردبوو.
لە شاری ئێل کالاو لە ڤەنزوێلا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە کانێکی زێڕ داڕما. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.