لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە رژێمی داگیرکەر ٥ فەلەستینیی شەهید کرد

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تەقەی کردە سەر ئەو فەلەستینییانەی کە دوای ئاگربەست دەستیان بە گەڕان بۆ ماڵەکانیان کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکەی لەگەڕەکی شوجاعیە ٥ کەس شەهید بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی تەقەیان کردە سەر ئەو فەلەستینییانەی کە دوای ڕاگاندنی ئاگربەست دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان کردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی فەلەستین وەفا، هێزەکانی داگیرکەر بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان تەقەیان کردە سەر فەلەستینییەکان لە باکووری کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرش لە گەڕەکی شوجاعیە ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە ٢ فەلەستینی دیکە کە پێشتر بریندار بوبوون شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا قبولی کرد کە هێرشی کردووە سەر فەلەستینییەکان. سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە ئەو کەسانەی سنووری هێڵی زەردیان تێپەڕاندووە و چوونەتە نزیکەی سەربازە داگیرکەرەکان.
شایەنی باسە، پێشتریش سوپای داگیرکەر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێرشی کردبوو سەر فەلەستینییەکان و دەیان کەسی شەهید کردبوو.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا، میسر، قەتەر و تورکیا ڕێککەوتنی لەسەر کرا. دوای کشانەوەی سوپای داگیرکەر بۆ "هێڵی زەرد" کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دیاریکرابوو، ئاگربەست لە سەرانسەری غەززە ڕاگەیەندرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی ئەمڕۆ تەرمی ٤٥ شەهیدی فەلەستینییان ڕادەست کرد کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستبەسەریان کردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی تۆمەتە بێ بنەماکان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە کنێست هێنایە ئاراوە، ئیدانە کرد.
فیلیپ لازارینی کۆمیساری ئونروا جەختی لەسەر پێویستی ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییە بەرفراوانەکان بۆ ناو غەززە کردەوە.