نەتەوە یەکگرتووەکان: دوای ئاگربەستەکە زیاتر لە ٣١٠ هەزار کەس لە باشووری غەززەوە پەڕینەوە بۆ باکووری غەززە

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای ئاگربەست لە غەززە زیاتر لە ٣١٠ هەزار کەس لە باشوورەوە بۆ باکوور گەڕاونەتەوە.
جێنس لارکێ، وتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە زیاتر لە ٣١٠ هەزار کەس لە باشووری غەززەوە بۆ باکووری غەززە پەڕینەوەیان کردووە.
لارکێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا کە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، لەگەڵ ئاگربەستەکە، سنووردارکردنی جموجۆڵەکانی ناو کەرتی غەززە کەم بووەتەوە، ئەمەش ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هەردوو مەدەنی و تیمە مرۆییەکان کردووە.
لارکێ وتی، "ئێمە تێبینیمان کرد کە لە کۆتایی هەفتەدا زیاتر لە ٣١٠ هەزار کەس لە باشوورەوە بەرەو باکووری غەززە گواستراونەتەوە."
لاێرکێ بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە بەشێکە لەو پلانە ٢٠ خاڵییەی کە لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتوون، جەختی لەوە کردەوە کە هاوکارییەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستێکی پێویست.
وتیشی، "کاتی وردی ئەم کارە لە دەستی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە کار بکات کاتێک مۆڵەت و مەرجە پێویستەکان جێبەجێ کرا."
ڕیکاردۆ پیرێس وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند، ئەو پشتگیرییەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشانیداوە هێشتا لەسەر زەوی ڕەنگدانەوەی نەبووە، ئەمەش سەرنجی خەڵک بۆ ڕادەی وێرانکارییەکانی غەززە ڕاکێشاوە.
پیرێس وتی، "وێرانکارییەکە زۆر گەورەیە، ڕۆژانە لانیکەم ٦٠٠ بارهەڵگر پێویستە، بەڵام هێشتا هاوکارییەکان بە بڕی پێویست نەگەیشتوون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی ئەمڕۆ تەرمی ٤٥ شەهیدی فەلەستینییان ڕادەست کرد کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستبەسەریان کردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی تۆمەتە بێ بنەماکان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە کنێست هێنایە ئاراوە، ئیدانە کرد.
فیلیپ لازارینی کۆمیساری ئونروا جەختی لەسەر پێویستی ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییە بەرفراوانەکان بۆ ناو غەززە کردەوە.