کەتائیبی قەسام تەرمی نوێی زیندانیانی سەهیۆنییان ڕادەستی خاچی سوور دەکات

کەتائیبی قەسام، لقی سەربازی حەماس، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی بەشێک لە دیلەکانی سەهیۆنی ڕادەست کرد.
میدیا فەلەستینییەکان باسیان لەوە کردووە کە کاروانێکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بۆ کۆکردنەوەی تەرمی زیندانیانی سەهیۆنی گەیشتووەتە غەززە.
ڕاگەیەندرا کە ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سوور بۆ کۆکردنەوەی تەرمی سەهیۆنییەکان لە غەززە چوونەتە ناو ناوچەی داخراوەوە.
هەروەها میدیاکانی داگیرکەری سەهیۆنیش ڕایانگەیاندووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی لانیکەم چوار بەندکراوی سەهیۆنی بردراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروت سۆشیال) نووسیویەتی، "هەر ٢٠ دەستگیرکراوەکە گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەرکەکە کۆتایی نەهاتووە، کوژراوەکان وەک بەڵێنیان پێدرابوو نەهێنرانەوە! قۆناغی دووەم لە ئێستاوە دەستپێدەکات".
حەماس ڕۆژی دووشەممە ٢٠ زیندانی سەهیۆنی ڕزگار کرد کە لە ژیاندا مابوون و ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سووری کرد. لە بەرامبەردا هێزەکانی داگیرکەر نزیکەی دوو هەزار زیندانی فەلەستینییان لە زیندان ئازاد کرد.
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە پاشنیوەڕۆی ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو ڕێککەوتنە لە ئەنجامی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان بزووتنەوەی فەلەستینی حەماس و هێزەکانی داگیرکەر بوو. دانوستانەکان لە شەرم ئەلشێخی میسر بەڕێوەچوو، بە نێوەندگیری میسر، قەتەر، ئەمریکا و تورکیا، لەسەر بنەمای پێشنیاری دۆنالد ترامپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە. حەماس و ئیسرائیل ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە قۆناغی یەکەمیان واژۆ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە "ئیسرائیل نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردەوە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە ڕێگە بە ٣٠٠ بارهەڵگری یارمەتی دەدات بچنە ناو کەرتی غەززە، کە نیوەی ئەو ژمارەیە کە ڕێککەوتن لەسەر کراوە."
ڕاگەیەندرا کە رژێمی داگیرکەر ڕێگە نادات سووتەمەنی و گاز بچێتە ناو کەرتی غەززە جگە لە پێداویستییە تایبەتەکانی پەیوەست بە ژێرخانی مرۆیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بەمەبەستی دانوستانی فەرمی گەیشتە رووسیا.
ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی سوپای پاکستان بۆ سەر ناوچەی سپین بۆلداک لە سنوور ١٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
چیای ئاگری کە بەرزترین شاخە لە باکوور لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەردا دەستی بە سپیبوونەوە کرد.