هێرش بۆ سەر بەرپرسانی دامەزراوەی نەوت لە دێرەزۆر: ٤ کوژراو و ٩ بریندار

لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی وزەی سوریا، پاسێکی شاتل بۆ شوێنی نیشتەجێبوون کە سەر بە وەزارەتی وزەیە، بە تەقەمەنییەکی دروستکراوی ماڵەوە کە لەلایەن هێرشبەرانەوە چێندرابوو، لەکاتی گەشتکردن لەسەر ڕێگای دێرەزۆر-مەیادین، کراوەتە ئامانج.
لە رووداوەکەدا ٤ لە پاسەوانانی دامەزراوەی نەوتی ناو پاسەکە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٩ کارمەند و هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم هێرشە ترسنۆکانە ئیرادەی ئەو کارمەندانە ناشکێنێت کە لە کەرتی نەوت کاردەکەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیان، هەروەها ئەم جۆرە هێرشانە هەوڵێکی نائومێدکەرن بۆ ڕێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی کەرتی وزە.
وەزارەتی وزە سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکات کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خواست.
وەزارەتی وزە کار لەسەر پلانێکی تۆکمە دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی نەوت و کارەبای دێرەزۆر. محەممەد بەشیر وەزیری نەوت لە ٨ی ئەم مانگەدا پشکنینی کێڵگەی نەوتی ئەلتەیم و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و کارەبای دێرەزۆری کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.