ئێران سیخوڕێکی مۆساد لە سێدارە دەدات

کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.
ئێران بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی سیخوڕەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
کازم موسەوی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری پارێزگای قوم ڕایگەیاند کە تۆمەتبار لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ پێوەندی لەگەڵ هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی دامەزراندووە و هەر لەو ساڵەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر وتی، "بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکان و بەڵگەنامە کۆکراوەکان و دانپێدانانی تۆمەتبار کە زانیاریی داوەتە رژێمی ئیسرائیل، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی دەستیپێکردووە، تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی فەساد لە جیهاندا و هاوکاریکردنی لەگەڵ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. دوای ئەوەی دادگای باڵا بڕیارەکەی پەسەندکرد و داوای لێبوردنی تۆمەتبار لە لایەن دادگای باڵا ڕەتکرایەوە، سزای لەسێدارەدان لە زیندانی قوم جێبەجێ کرا."
موسەوی وتی، "تۆمەتبار بە هۆکاری شەخسی و پیشەیی پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیەوە کرد و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەفسەرانی مۆساد ئەنجام دا و دەستی کرد بە هاوبەشکردنی زانیارییە نهێنییەکان. بەڵام بە دەستێوەردانی خێرای دامەزراوە ئەمنیەتی و قەزاییەکانمان ناسنامەکەی دەستنیشان کرا و ڕێگری لە دزەپێکردنی زانیارییە هەستیارەکان کرا."
دەستنیشان کرا، ئەو کەسە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٤ دەستبەسەر کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢١٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦١ کەس.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
لە دوای وەستانی جینۆساید لە غەززە، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.