سەرییەکانی قودس: فەرماندە مەحمود تەلال عبدالله لە زیندانەکانی داگیرکەران شەهید بوو

سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین بەناوی مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە مەحمود تەلال بەهۆی کەمترخەمی پزیشکی و ئەشکەنجەکانی توند کە چەندین مانگ بەردەوام بوو شەهید بووە.
سەرییەکانی قودس لە ڕاگەیەندراوێک جەختی لەوە کرد کە هیچ واز لە ڕێگای بەرخۆدان و جیهاد ناهێنن و "سەرییەکانی قودس تا کاتی ڕزگاری و گەڕانەوە بە نیشتیمان بەردەوام دەبێت لە جیهاد و بەرخۆدان."
لە کۆتایی پەیامەکە جەخت لەوە کرا کە "ئەمە جیهادێکە یان سەرکەوتنە یان شەهادەت."
هەواڵی شەهادەتی ئەسیرەکانی فەلەستینی دۆخی خراپی زیندانەکانی داگیرکەران نیشان دەدات و پێشتریش ئەسیرە ئازادکراوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باسیان لە کەمترخەمی پزیشکی و مامەڵەی خراپ لە زیندانەکاندا کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢١٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦١ کەس.
لە دوای وەستانی جینۆساید لە غەززە، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.