رووداوێکی شەمەندەفەر لە ئەتیۆپیا: ١٤ کوژراو
لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەتیۆپیا لە ئەنجامی رووداوێکی شەمەندەفەر ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسان، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی شەو شەمەندەفەرەکە لە نزیکەی وڵاتی جیبوتی لە ڕێوڕەوەکەی دەرچووە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لەو وێنانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە بەشەکانی شەمەندەفەری شکاو بە درێژایی ڕێگای دیرێ دەوا - دێوێلێ بڵاوبوونەتەوە، کە بەشێکە لە هێڵی شەمەندەفەری مێژوویی ئەتیوپیا کە دیرێدەوا بە دێوێلێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هیندستان رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و ماتۆرسکیلێک رووی دا. لە ئەنجامی رووداوەکە ٢٥ کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە شارەکان و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا.
شارەوانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە شارەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پەرەسەندوو بووەتەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا مرۆییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکان و کەمکردنەوەی دەرەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم دۆخە.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکاتەوە، کە بە هەوڵی نێوەندگیرەکان بەدەست هاتووە.