رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان: شەهیدێک

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ماتۆرسیکلێتێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.
لە کاتەکانی بەیانی رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ماتۆرسیکلێتێک لە شارۆچکەی عەین قەنا لە باشووری لوبنان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا عیسا کەربەلائی هاوڵاتی لوبنان شەهید بوو.
میدیای لوبنان ڕاگەیاند کە هێرشەکە لە سەر ڕێگای کۆنی جیبانە لە عەین قەنا ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەربەلائی لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک بە بەهانەی بوونی حزب الله لە ناوچەکە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە.
رژێمی داگیرکەر لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر لوبنان کرد و لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ هێرشەکە گۆڕا بە شەڕی ڕاستەوخۆ. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون. لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام رژێمی داگیرکەر هەزاران جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و هێرشی کردووە سەر لوبنان و سەدان کەسی شەهید و بریندار کردووە.
هەروەها سوپای داگیرکەر لە ٥ ناوچەی کە دەبوا بکشێتەوە نەکشایەوە و بەردەوامە لە داگیرکردنی ئەو ناوچەیانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس.
دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ڕاگەیاند کە "تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستیی غەززە دابین دەکرێت."
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستەکە، بڕی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە، زۆر کەمترە لە ئامانجەکەی. لە کاتێکدا ئامانجەکە دوو هەزار تۆن خۆراک بوو لە ڕۆژێکدا، تەنها ٧٥٠ تۆن خۆراک گەیاندراوە.
بەناو پڕۆژە یاسای لکاندنی فەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەمڕۆ لە کنێستدا دەنگی لەسەر دەدرێت. ئامانجی بەناو پڕۆژە یاساکە سەپاندنی "سەروەری ئیسرائیلـ"ـە بەسەر ناوچەکەدا.