رژێمی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا ٤٥ فەلەستینی دەستبەسەر دەکات

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە کەناری ڕۆژئاوا و ٤٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و ٣٢ چالاکڤانی بیانیان دیپۆرت کردەوە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٤٥ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی فەلەستین وەفا، هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە ئەخەلیل، قەلقیلیا، تولکەرم، نابلوس، توباس، جەنین، ڕۆژهەڵاتی قودس و ئەلبیرە.
دەستنیشان کرا، هێزەکانی داگیرکەر لە ئەلخەلیل سەیتەری سەربازیان داناوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا بە کۆی گشتی ٤٥ کەس دەستبەسەر کران کە هەنێکیان منداڵ و هەنێکیان ئەسیری ئازادکراو بوون.
دەستنیشان کرا، سەربازەکانی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکاندا لە فەلەستینییەکان داوە.
رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودس.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر ٣٢ چالاکڤانی بیانیان دیپۆرت کرد کە لە کاتی دروێنەی زەیتوونیان پشتیوانیان لە فەلەستینییەکان دەکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس.
دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ڕاگەیاند کە "تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستیی غەززە دابین دەکرێت."
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستەکە، بڕی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە، زۆر کەمترە لە ئامانجەکەی. لە کاتێکدا ئامانجەکە دوو هەزار تۆن خۆراک بوو لە ڕۆژێکدا، تەنها ٧٥٠ تۆن خۆراک گەیاندراوە.