دیداری شاندەکانی حەماس و فەتح لە میسر: کۆدەنگیی لایەنە فەلەستینییەکان لەسەر ڕەتکردنەوەی سەرپەرشتیی بیانی
تۆڕی هەواڵی قاهیرەی میسر بڵاوی کردەوە کە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل ئەلحەییە، لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی فەتح بە سەرۆکایەتیی حوسێن ئەلشێخ، جێگری مەحموود عەباس، و ماجید فەرەج، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی فەلەستین، لە میسر کۆبوونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە شاندەکانی حەماس و فەتح گفتوگۆیان لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە گۆڕەپانی سیاسی و هەڵوێستی نیشتمانی بە شێوەیەکی گشتی و ڕێکخستنەکانی قۆناغی دوای ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە کردووە.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شاری قاهیرە ئەمڕۆ خۆی بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەی نوێنەرانی بزووتنەوەکانی حەماس، جیهادی ئیسلامی، بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەلەستین، بەرەی گەل – فەرماندەیی گشتی، بەرەی دیموکراتی بۆ ڕزگاریی فەلەستین، بزووتنەوەی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین و ڕەوتی چاکسازیی دیموکراتی (ڕەوتی دەحلان) ئامادە دەکات.
تۆڕی هەواڵی قودس لە زاری سەرچاوەیەکەوە لەنێو ئەم گروپە فەلەستینیانەدا، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی فەتح لەم کۆبوونەوانەدا بەشدار نابێت و شاندەکەی کە پێکهاتووە لە حوسێن ئەلشێخ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی فەتح و جێگری سەرۆکی کۆمیتەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، و ماجید فەرەج، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی فەلەستین، تەنها لەگەڵ «حەسەن ڕەشاد»، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر، کۆدەبێتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان لەم دیدارانە ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت حەسەن ڕەشاد لە دیداری ئەمڕۆیدا لەگەڵ شاندی فەتح، دیدگای رژێمی داگیرکەر سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو و ڕۆڵی دەسەڵاتی فەلەستین تێیدا پێشکەش بکات.
بابەتی سەرەکیی گفتوگۆ لەنێوان گروپە فەلەستینییەکاندا بریتییە لە چۆنیەتیی گەیشتن بە بەرنامەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو کە بتوانێت ئەو پلانانەی چاودێریی نێودەوڵەتی پووچەڵ بکاتەوە کە بڕیارە لە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززەدا بسەپێنرێت.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، کۆدەنگییەک لەنێوان گروپە فەلەستینییەکاندا هەیە بۆ ڕەتکردنەوەی چاودێریی نێودەوڵەتی. لەگەڵ ئەوەشدا، نیگەرانی دەربڕدراوە سەبارەت بە ئەگەری ڕەزامەندیی هەندێک لایەن لەسەر ئەم پلانە.
ئەم کۆبوونەوانە هەروەها باس لە بابەتی ئەو هێزە بیانییانە دەکەن کە بڕیارە ڕەوانەی کەرتی غەززە بکرێن. گروپە فەلەستینییەکان داوای ڕوونکردنەوەی ورد دەکەن سەبارەت بە سروشتی ئەم هێزانە و جەخت دەکەنەوە کە پێویستە ئەم هێزانە بە تایبەتی عەرەبی بن و لە ناوچە سنوورییەکانی غەززە جێگیر بکرێن، بەبێ ئەوەی سەروەریی فەلەستین پێشێل بکرێت.
سەرچاوە نزیکەکە لە گروپە فەلەستینییەکان جەختی کردەوە کە پرسی چەکی بەرگری پێویستی بە بڕیارێکی نیشتمانیی گشتگیر هەیە و بە چارەنووسی گەلی فەلەستینەوە بەستراوەتەوە. هەروەها وتی، "ئەم بابەتە لەم قۆناغە هەستیارەدا، باس ناکرێت."
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، بابەتی "لیژنەی پشتیوانیی کۆمەڵایەتیـ"ـش لەم دیدارانەدا باس دەکرێت. لەم بوارەدا، ناکۆکیی بنەڕەتی لەنێوان گروپەکاندا نییە لەسەر ناساندنی نوێنەرەکانیان لەم لیژنەیەدا و میسریش هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی لەم بارەیەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هیندستان رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و ماتۆرسکیلێک رووی دا. لە ئەنجامی رووداوەکە ٢٥ کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە شارەکان و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا.
شارەوانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە شارەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پەرەسەندوو بووەتەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا مرۆییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکان و کەمکردنەوەی دەرەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم دۆخە.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکاتەوە، کە بە هەوڵی نێوەندگیرەکان بەدەست هاتووە.