داگیرکەران ٢ هاوڵاتی مەدەنییان لە غەززە شەهید کرد
لە عەباسان ئەلکەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، داگیرکەران کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنییان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکیش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە سوپای داگیرکەر کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی لە شارۆچکەی عەباسان ئەلکەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
نەخۆشخانەی ناسر ڕایگەیاند، ٢ کەس کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و کەسێکیش بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، هێزەکانی داگیرکەر هەروەها تەقەی توند و بەردەوامی دۆشکە قورسەکانیان لە قەزاکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس کردووەتەوە.
هەروەها ئۆتۆمبێلە جەنگییەکانی سەهیۆنییەکان تۆپیان ئاراستەی کەنارەکانی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
لە دوای ئاگربەستی ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٩٣ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٣٢٤ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە تەندروستییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، ژمارەی شەهیدان لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٦٨ هەزار و ٥١٩ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٣٨٢ کەس.(ILKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نیزار عەییاش، سەرۆکی یەکێتیی ماسیگرانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە زیانە داراییەکانی کەرتی ڕاو و ماسیگری بەهۆی جەنگی وێرانکەری رژێمی سەهیۆنییەوە، ٧٥ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٢٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٩٥ کەس.
میسر گروپێکی نوێی هەڵکەندنی ڕەوانەی غەززە کرد بۆ ئەوەی بەشداری گەڕان بەدوای ئەسیرانی داگیرکەرەکاندا بکەن.