هۆشداریی بەرخۆدان بۆ هاووڵاتییانی فەلەستینی سەبارەت بە قوتووە بۆمبڕێژکراوەکان
ڕێکخراوە ئەمنییەکانی بەرخۆدان بە دەرکردنی ئاگادارییەکی بەپەلە، داوایان لە هەموو هاووڵاتییان کرد کە دوای بینینی قوتووە کانزاییە گوماناوییەکان کە لە قوتووی خۆراکی کۆنسێرڤکراو دەچن، زۆرترین ئاگاداری و خۆپارێزی بکەن.
لە هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستیندا هاتووە، ڕێکخراوە ئەمنییەکانی بەرخۆدان بە دەرکردنی ئاگادارییەکی بەپەلە هۆشداریان داوە ئەم قوتووانە کە بە شێوەی کۆنسێرڤی "گۆشت" یان "ماددە خۆراکییەکان" دیزاین کراون، گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کە ماددەی تەقەمەنی یان تەڵەی تەقینەوەیان تێدابێت و هەر کە دەکرێنەوە، دەتەقنەوە.
ئەمنییەتی بەرخۆدان ڕوونیکردەوە، "ئەم قوتووانە بە کلیلێکی کانزایی کە لەسەر قەپاغەکەیان جێگیرکراوە دەکرێنەوە، و هەر ئەمەش وایان لێدەکات ببنە بۆمبێکی شاردراوەی زۆر مەترسیدار."
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "زۆر ئەگەری هەیە ئەم کەرەستانە لە پاشماوەی هێزە داگیرکەرەکان بن یان وەک کەرەستەی خۆشاردنەوە لە ناوچەکانی پێکداداندا بەجێهێڵرابن بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بکەنە ئامانج کە لێیان نزیک دەبنەوە."
ئەمنییەتی بەرخۆدان بە توندی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاووڵاتییان بە هیچ شێوەیەک نزیکی تەنە هاوشێوەکان نەکەونەوە، دەستیان لێ نەدەن یان هەوڵی کردنەوەیان نەدەن. هەروەها بە توندی قەدەغە کراون لە وێنەگرتن یان هەر جۆرە دەستکاریکردنێک لە شوێنی دۆزینەوەی ئەم تەنانەدا.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە، "پێویستە دەستبەجێ شوێنەکە بەجێبهێڵرێت و بە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕابگەیەندرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی ئەمنی و پووچەڵکردنەوە."
ئەم ئاگادارییە لە کۆتاییدا دووبارە جەختی کردەوە، "خۆپارێزی پێویستییەکە و مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە لەگەڵ تەنە گوماناوییەکاندا، بە ئەرکێکی نیشتانی دادەنرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس لەبارەی هێرشی تیرۆری رژێمی داگیرکەر و شەهیدکردنی ٣ گەنج لە ناوچەی کەفر قودی پارێزگای جەنین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی زیادکردنی و شەڕ و پێکدادان لە کەناری ڕۆژئاوا کرد.
حکومەتی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند، گروپێک سەربازی پارەیی پەیوەندیان لەگەڵ مۆساد هەبوو و هەوڵیان دەدا بە هێرشی ساختە شەڕی سەربازی دروست بکەن دەستبەسەر کران.
دوای دوو ساڵ لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، ئەوانەی لە ژێر ئاگربەستدا دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ڕووبەڕووی مەیدانی مین بوونەتەوە. تا ئێستا لانی کەم ٥٣ کەس بەهۆی تەقەمەنیەوە کوژراون.