ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٤ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە یەکێکیان تازە شەهید بوبوو و ٣یان لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراون. هەروەها ٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرە داگیرکەران کە بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ڕادەست بکرێت.
ڕۆژنامەی عیبری زمانی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاویکردەوە کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نزیکەی ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە نیشتەجێگەکانی کەناری ڕۆژئاوا بدات.
پێکهاتەی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە پلانی بۆ دانرابوو دوای ئاگربەست لە غەززە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت، تا ئێستاش جێگەی مشتومڕ ماوەتەوە. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بەرامبەر بە بەشداریی سەربازانی تورکیا