زریانی مێلیسا هایتی دەگرێتەوە: ٢٥ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر کەس لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە
زریانی مێلیسا کە خێراییەکەی دەگاتە ١٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و زریانێکی پۆلی پێنجە، وێرانکارییەکی زۆری لە کەنارەکانی کاریبی دروستکردووە. لە باشووری هایتی بە هۆی ڕژانی ڕووبارەکەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەست دا و هەزاران کەسیش لە جامایکا و کوبا گواسترانەوە.
زریانی مێلیسا کە کاریگەری لەسەر باشووری هایتی هەبووە، بووە هۆی ئەوەی ڕووباری لا دیگ ڕژێت. جین بێرتراند سوبرێمی سەرۆکی شارەوانی پێتی گۆڤێ ڕایگەیاند کە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لە ژێر پاشماوەدا گیریان خواردووە.
سوبرێمی ئاماژەی بەوەدا کە دەیان ماڵ وێران بوون، داوای هاوکاری بەپەلەی لە حکومەت کرد. لە جامایکا کە زریانەکە کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەبووە، نزیکەی ٢٥ هەزار کەس گواسترانەوە بۆ پەناگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.