ترامپ دوای ٣٠ ساڵ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەستپێدەکاتەوە
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دوای ٣٠ ساڵ وەستان، تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەستپێدەکاتەوە. بەیاننامەکەی نیگەرانی جددی سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری جیهانی هێنایە ئاراوە.
لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن دوای دیدار لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور، ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوەی ناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ رووسیا و چین یەکسان بێت و وتی، "ئێستا کاتێکی گونجاوە."
هەروەها ترامپ ئەو ڕاگەیاندنەی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی "تروت سۆشیال" بڵاوکردەوە و ئیدیعای کرد کە بڕیارەکە لە وەڵامی بەرنامەکانی تاقیکردنەوەی وڵاتانی دیکە دراوە. دۆنالد ترامپ وتی، "بەهۆی بەرنامەکانی تاقیکردنەوەی وڵاتانی دیکەوە، وەزارەتی جەنگم ڕاسپاردووە کە چەکی ئەتۆمیمان لەژێر هەلومەرجی یەکساندا تاقیبکاتەوە، دەستبەجێ پرۆسەکە دەست پێدەکات."
بەڵام کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی بڕیارەکە، بەرپرسانی پنتاگۆنیش بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەسەر لێدوانەکانی ترامپ نەداوە.
شارەزایان ترسیان هەیە ئەم بڕیارەی ئیدارەی ترامپ ببێتە هۆی گەڕانەوە بۆ پێشبڕکێ ئەتۆمییە مەترسیدارەکەی جەنگی سارد. ڕەخنەگران دەڵێن ئەم هەنگاوە سەقامگیری نێودەوڵەتی تێکدەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.