سوریا بە فەرمی کۆسۆڤۆ وەک دەوڵەتی سەربەخۆ دەناسێت
سوریا ڕایگەیاند کە بە فەرمی کۆماری کۆسۆڤۆ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەناسێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕیاز کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان سوریا، سعودیە و کۆسۆڤۆ بەڕێوەچووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێکخستنی چالاکییە کونسوڵگەرییەکان و ئاسۆی هاوکارییەکان کراوە. ئاماژەی بەوەش کراوە کە لەو چوارچێوەیەدا کۆماری عەرەبی سوریا بە فەرمی کۆماری کۆسۆڤۆ وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و سەربەخۆ دەناسێت.
لە بەیاننامەکەدا کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوریا ئەم هەنگاوەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی پێداچوونەوەی هەمەلایەنەی خۆیدا ناوە کە لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا ئەنجامی دەدات، ئاماژە بەوە کراوە کە سوریا کراوەیە بۆ هاریکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەگوێرەی بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە داننان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ "هەڵوێستێکی ڕوون و دووفاقییە بەناوی جیهانی عەرەبیەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی ئیدارەی دیمەشق پەرەپێدانی هاوکارییە لەگەڵ کۆماری کۆسۆڤۆ لە بوارە جیاجیاکان و زیادکردنی هەماهەنگی دیپلۆماسی لەسەر پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلەکەیان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.