سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار: ئەوانەی بۆ غەززە بەهانە دروست دەکەن دەبێت بۆ وەحشیەتەی لە سوودان بێ دەنگ نەبن
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار سەبارەت شەڕی ناخۆی سوودان و پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن رژێمی داگیرکەر لە غەززە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئیمیر باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سەر ناوی هێزەکانی بیانی شەڕ دەکات. ئیمیر هەرەوها بانگێشتی وڵاتانی نێوەندگیر کرد کە ئەرکەکەیان لەبارەی ئاگربەست غەززە جێبەجێ بکەن.
"لە سوودان هەوڵ دەدرێت خەڵک بە برسێتی و گەماڕۆ لە ناو ببرێت"
ئیمیر ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان وڵات بەرەو کارەساتێکی گەورە دەبات و وتی، "لە سەرەتای جەنگەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ ملیۆن کەس ئاوارە بوونەتە و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەسیش پێویستیان بە هاوکاری خۆراک هەیە. ئابووری وڵات ڕوخاوە، ژێرخانی لەکار کەوتووە، خەڵک لە ناو بێ چارەییدا ماوە. هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە بە وەکالەتی هێزەکانی بیانی شەڕ دەکات چەند ڕۆژ پێشتر کاتێک شاری ئەلفاشریان کۆنترۆل کرد؛ ئاستی هێرش سەر مەدەنییەکان، کۆمەڵکوژی لە شارە و گەماڕۆی کە سەپاندووە گەشتووە ئاستی ئاشکرایە تاوانی جەنگی."
"دەبێت جیهانی ئیسلام هەم لەبارەی غەززە و هەمیش لەبارەی سوودان بێ دەنگ نەبێت"
ئیمیر لە بەردەوامی بانگێشتی کۆتایی هێنان بە پشتیوانی بیانی بە هێزەکانی پشتیوانی خێرا کرد و وتی، "سەرچاوەکانی سروشتی دەوڵەمەندی نەوت و زێر لە شوێنی ئەوەی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بەکاربهێنرێت لە پشتیوانی دەرەکی بووە ئامرازێک بۆ شەڕی هێز. لەم ئاستەدا دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەت و ئەکتێرەکانی ناوچەیی بە تایبەتی جیهانی ئیسلامی کۆتایی بە بێ دەنگی بهێنێت. ئەوانەی بۆ غەززە بەهانە دروست دەکەن دەبێت لە بەرامبەر ئەو وحشیەتەی لە سوودان هەیە بێ دەنگ نەبن. دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە سیاسیەتی گەماڕۆ، برسێتی و هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بهێنرێت و کۆتایی بە هەموو جۆرە پشتیوانیێک بەم ڕێکخراوە بهێنرێت."
ئیمیر لە بەردەوامی بانگێشتی وڵاتانی ئیسلام کرد کە هەڵوێستێکی هابەش نیشان بدەن و وتی، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام لە بەرامبەر ئەم هێرشانە نامرۆڤانەی کە خەڵكی سوودان ڕووبەڕووی بوونەتە هەرچی زووە دەستبەکار بن؛ بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی، کۆتایی هێنان بە گەماڕۆ و پاراستنی مەدەنییەکان هەنگاوی کۆنکرێت بهاوێژن."
"دووبارە هەوڵ دەدرێت خەڵکی غەززە لە ڕێگەی برسێتی و فشار خۆیان تەسلیم بکەن"
ئیمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە غەززە ئاماژەی بەوە کرد کە پلانەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بۆ ئاوادانکردنەوە لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ ئەوەی غەززە بە شێوەی فیعلی بکاتە دوو بەش و دواتر وتی، "ئەم پلانە پرۆژیەکی کۆلۆنیالیستە کە هاوکارییەکانی مرۆیی بە مەرجەکانی سیاسی دەبەستێت، غەززە دەکاتە دوو بەش و خەڵک ڕووبەڕووی سزادانەوەی بەکۆمەڵ دەکاتەوە. بەشێک لە غەززە بە گشتی لە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی داگیرکەردا دەهێڵێت و گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ئەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی گروپەکانی بەرخۆداندا دەبێت بە مەرجەکانی "دانانی چەک" و "کێشانەوە لە حکومەت" دەبەستێت. ئەمە ئاشتی نییە بەلکو هێرشێکە بۆ خۆ تەسلیمکردنی خەڵک."
ئیمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر هەموو ئاگربەستێک بە سوودی خۆی بەکار دەهێنێت و لە هێرشەکانی کۆتاییدا زیاتر لە ١٠٠ مەدەنیی کوشتووە و وتی، "ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێرشەکانی کۆتایی رژێمی داگیرکەر وەک 'وڵامدانەوە' بە کوژرانی سەربازێکی سەهیۆنی رەفەح ئەنجام دراوە، هەوڵ دەدات هێرشەکە ئاسایی بکات. بێ دەنگی وڵاتانی نێوەندگیر لە بەرامبەر ئەم دۆخە وەک خاڵێکی ڕەش لە مێژوودا تۆماڕ دەکرێت."
"وڵاتانی نێوەندگیر دەبێت ئیتر لە شوێنی ئیدانەکردن هەنگاو بنێنن"
حوسێن ئیمیر لە کۆتاییدا جەختی لەوە کرد کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت وڵاتانی ئیسلام ئیتر هەنگاوی کۆنکرێت بنێن و وتی، "دەبێت وڵاتانی نێوەندگیر ئیتر لە شوێنی ئیدانەکردن بە هەنگاو ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن. بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکاری کە سەهیۆنییەکان هەموو کاتێک بە خوێن گەورەتر دەکەن فشار بسەپێنرێت و ڕێگری لە سوپای داگیرکەر بکرێت. لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا داگیرکاری بەردەوامە. ئەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی ناچاری ئاگربەست کرد فشاری کۆمەڵگە بووە. بۆیە دەبێت ئەو مرۆڤانەی خاوەن ویژدان کە لە ٧ی ئۆکتۆبەر تۆفانی ئەقساوە مەیدانەکانیان پڕ کرد دووبارە بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆ بە هەوڵەکانی وەک فلۆتلای سومود و فلۆتلای ڕزگاری دەستبەکار بن." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.