لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان کەسێک کوژرا
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی، کەسێکی خەڵکی شارۆچکەی بلیدە لە باشووری لوبنانیان کردە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان بڵاویکردەوە، کرێکارێکی مەیدانی شارەوانی لە کاتی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەکە کوژراوە.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە کارمەندێکی شارەوانی لە کاتی خەوتن لە ناو شوێنی مانەوەیدا لە هێرشێکی چەکداریدا کوژراوە.
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "هاتنە ناوەوەی ئیسرائیل بۆ شارۆچکەی بلیدە و بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی کارمەندێکی شارەوانی کە ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات، هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی لوبنان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.