رووداوێکی هاتوچۆی شەمەندەفەر لە هیندستان: ٨ کوژراو
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی شەمەندەفەر لە ویلایەتی چەتیسگەری وڵاتی هیندستان ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە ناوچەی بیلاسپوری ویلایەتی چەتیسگەری وڵاتی هیندستان رووی دا.
شەمەندەفەرێک خۆی بە بارهەڵگرێک کێشا کە لە سەر ڕێگای ئاسنی ڕاوەستابوو.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٧٩ کەس.
سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی هەڵکوتانە سەر بەرفراوانی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار و کەمپ لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا ڕاگەیاند.
هێزە داگیرکەرەکان خانووی بەدەوییان لە شارۆچکەی ئاناتا لە ڕۆژهەڵاتی قودس ڕووخاند و ٢ کرێکاری فەلەستینییان لە شارۆچکەی ڕام بریندار کرد.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.