ڕوانگەی سوریا: ئیسرائیل لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ هێرشی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام داوە
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٩ هێرشی بە ٣٢ ئۆتۆمبێل و تانکەوە بۆ سەر سوریا ئەنجام داوە.
ئەو ڕوانگەیە بڵاویکردەوە، لە دوو ڕۆژی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا، رژێمی داگیرکەر و ئۆتۆمبێلەکانی بەرەو گوندە سنوورییە جیاوازەکان پێشڕەوییان کردووە، هەندێکیان بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند مانگێکدا، و لەم پێشڕەوییەدا تانک و بولدۆزەر و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازییان بەکارهێناوە.
رژێمی داگیرکەر لە هەندێک شوێن گەڕان و بەربەستی کاتی داناوە و لە رووداوێکدا تەقەی لە ئاسمان کردووە بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکی مەدەنی. ئەم کارانە هاوکات بوو لەگەڵ دەستبەسەرکردنی خەڵکی سڤیل لە لادێکانی ڕۆژئاوای دەرعا.
ڕوانگە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە پەرەسەندنێکی بەرچاو بووە لە خاکی سوریا لە نزیک قونەیترە و لادێکانی ڕۆژئاوای دەرعا.
هەروەها ڕوانگەکە جەختی لەوە کردەوە کە هەستکردن بە نائارامی و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانەکەدا هەبووە، بەتایبەتی بەهۆی نەبوونی وەڵامی فەرمی و دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە بەدرێژایی هێڵی دابەشبوون لەگەڵ بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٧٩ کەس.
سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی هەڵکوتانە سەر بەرفراوانی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار و کەمپ لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا ڕاگەیاند.
هێزە داگیرکەرەکان خانووی بەدەوییان لە شارۆچکەی ئاناتا لە ڕۆژهەڵاتی قودس ڕووخاند و ٢ کرێکاری فەلەستینییان لە شارۆچکەی ڕام بریندار کرد.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.