لە ڤیێتنام لافاو هەڵسا: ٤٧ کوژراو و ١٣٠ بریندار
لە وڵاتی ڤیێتنام لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو ٤٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات لافاو هەڵسا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی دەزگای بەڕێوبەرایەتی کارەسات و بەنداوەکانی وڵات، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ژمارەی گەشتووە ١٣٠ کەس و ٨ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، زیاتر لە ٤٤ هەزار خانوو لە ژێر ئاوەکاندا ماون و نزیکەی ٧٠٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر گوندی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد و دەروازەکانی گوندەکەیان داخست.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە میانەی هەڵمەتەکانی سەر شارەکانی ڕامەڵڵا و جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا، ژنێکی بەساڵاچوو و منداڵێکیان شەهید کرد. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە بەساڵاچووە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە، منداڵەکەش تەقەی لێ کراوە.