رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاگربەست پێشێل دەکات: مەدەنیێک شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە نزیکەی کەمپی بورێج کەسێکی مەدەنی شەهید بوو کە داری کۆدەکردەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست. سەربازەکانی رژێمی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی بورێج تەقەی کردە سەر هاوڵاتیێکی مەدەنی هەوڵی کۆکردنەوەی دار دەدا. فەلەستینییەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید بوو.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن، داگیرکەران لەگەڵ ئەوەی لە ناوچەکە هیچ شەڕێک نەبووە و هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی نەبووە تەقەی کردووە سەر مەدەنییەکە.
لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر بە تۆپهاوێژ ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان بۆردومان کرد و فڕۆکەکانی داگیرکەریش هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دایەوە. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ژمارەیەکی زۆر خانوو ڕوخێنران.
لەگەڵ ئەوەی لە ١٠ی ئۆکتۆبەر ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام رژێمی داگیرکەر لەو ڕۆژەوە سەدان جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٢٤١ فەلەستینی شەهید بوونەتە و ٦٠٩ کەسیش بریندار بوونەتە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر غەززە کرد و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا بە کۆی گشتی ٦٨ هەزار و ٨٧٥ کەس شەهید بوونەتە و ١٧٠ هەزار و ٦٧٩ کەسیش بریندار بوونەتە.
خەڵکی غەززە لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر گوندی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد و دەروازەکانی گوندەکەیان داخست.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە میانەی هەڵمەتەکانی سەر شارەکانی ڕامەڵڵا و جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا، ژنێکی بەساڵاچوو و منداڵێکیان شەهید کرد. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە بەساڵاچووە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە، منداڵەکەش تەقەی لێ کراوە.
لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقینەوەیەکی نەتەقیو منداڵێک گیانی لەدەستدا.